بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ، سەبارەت بە دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ عومان سەبارەت بە میکانیزمی یاسایی و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، ڕایگەیاند: دانوستان لەگەڵ عومان سەبارەت بە دیاریکردنی ڕێڕەوی هاتوچۆ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەڕێوەیە.
سەبارەت بە دروستی یان نادروستی پشکی لەسەدا ١١ی ئێران لە دەریای خەزەر، وەزیری دەرەوە وتی: پشکی ئێران لەو کۆنوانسیۆنەدا بە هیچ شێوەیەک جێی پرسیار نییە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جیاوازییانەی کە سەبارەت بە هێڵی بنەڕەتی و دابەشکردنی هەن، بۆیە پرسی پشکی ئێران بە تەواوی لە کۆنوانسیۆنەکە دوور خراوەتەوە و دواخراوە بۆ دانوستانی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی .
Your Comment